یەدەگى فیدڕاڵیی ئەمریکا رێژەى سوودى بانکى دابەزاند

باڵەخانەی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدڕاڵیی ئەمریکا ، فۆتۆ: AP

ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا بۆ دووەمجار لەسەریەک لە ماوەی ئەمساڵ رێژەی سوودی بانکى بەرێژەى 0.25% کەمکردەوە.

ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا  سوودى بانکى بە رێژەی 0.25% کەمکردووەتەوە و لە %4.75 و کردوویەتی بە 4.50% .

جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا رایگەیاند ،" دابەزاندنی سوودی بانکی بەو رێژەیە دەبێتە هۆی ئەوەی بازاڕی کار بە بەهێزی بمێنێتەوە، هەروەها لەم ڕێگەیەوە دەمانەوێت رێژەى هەڵاوسان بۆ 2% دابەزێنین".

پاوڵ، دووپاتیکردەوە دابەزاندنی رێژەی سوودى بانکى، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی بەهێزیی ئابووری، دەشڵێت، ئەمریکا ئابوورییەکەى لە هاوتا جیهانییەکانی باشترە و مەترسییە جیۆپۆلیتیکییەکانى تێپەڕاندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئەمریکا رێژەى هەڵاوسان 2.4%ـە و یەدەگى فیدڕاڵیی ئەمریکا ئامانجیەتى هەڵاوسان بۆ 2% دابەزێنێت.