بەهای پشکەکانی ئێنڤیدیا 3.6 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند

لۆگۆی کۆمپانیای ئێنڤیدیا

رۆژی پێنجشەممە، 7ی ترشرینی دووەمی 2024، پشکەکانی کۆمپانیای ئێنڤیدیا، گەیشتە بەرزترین ئاست و بۆ یەکەمجار بەهای بازاڕەکەی بۆ سەرووی 3.6 تریلیۆن دۆلار بەرزکردەوە و بەمەش بووە بەنرخترین کۆمپانیا لە مێژوودا کە ئاستێکی پێوانەی وا تۆماربکات. ئەم بەرزبوونەوەیەش بەهۆی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکاوە دێت، کە متمانەی وەبەرهێنەرانی بەرزکردەوە.

پشکەکەنی کۆمپانیای ئێنڤیدیا، کە باڵدەستە لە دروستکردنی چیپەکانی ژیریی دەستکرد، بە رێژەی ٪2.2 بەرزبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی گەشبینی وەبەرهێنەرانەوەیە سەبارەت بە کەمکردنەوەی باج و کەمکردنەوەی رێساکان دوای سەرکەوتنی کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکا.

رۆژی پێنجشەممە، 7ی ترشرینی دووەم، بەهای بازاڕی کۆمپانیای ئێنڤیدیا بە 3.65 تریلیۆن دۆلار کۆتایی هات، کە  توانی ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئەپڵ تێبپەرێنێت کە لە 21ی تشرینی یەکەمدا گەیشتە 3.75 تریلیۆن دۆلار.

کۆمپانیای ئێنڤیدیا، گەورەترین براوەی بازاری بۆرسەی ئەمریکابووە و لە پێشبرکێی نێوان کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت، ئەلفابێت و کۆمپانیاکانی دیکە سەرکەتووبووە، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی خواست لەسەر تەکنەلۆجیای ژیریی دەستکرد و بەرهەمهێنانی چیپی پێشکەوتوەکانی. کۆمپانیاکە تەنها لە مانگی نۆڤەمبەردا پشکەکانی بە رێژەی 12% زیادی کردووە، بەهاکەشی لە ساڵی 2024دا سێ هێندە زیادی کردووە.