ئه‌مڕۆ هه‌ینى له گه‌ڕى یه‌كه‌مى یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستان، سێ یاری به‌رێوه‌چوو.
له یاریگه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر، رانیه میوانداریی برایه‌تى كرد‌و سوورپۆشانى رانیه به گۆڵێكى بێ وه‌ڵام یارییه‌كه‌یان برده‌وه كاتێك دیار عه‌لى توانى له رێگه‌ى لێدانى سزاوه ته‌نیا گۆڵى یارییه‌كه تۆماربكات .
رزگارى تازه میوانى خوله‌كه‌ش له یاریگه‌ى خۆى یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ى له خولى نایاب تۆماركرد كاتێك توانى سێ به‌یه‌ك له زاخۆ بباته‌وه.
له یارییه‌كى دیكه‌ى پڕگۆڵ، یانه‌ى ئاكرێى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو چوار به‌سێ له چوارقوڕنه‌ى برده‌وه.