بەردێکی دەگمەن و بەنرخی ئێمیراڵد کە بە زومورودیش ناسراوە، بڕیارە لەلایەن خانەی کریستیزەوە بفرۆشرێت و سەرنجی هەوادارانی بەردە بەنرخ و خشڵەکانی جیهانی راکێشاوە.
بەردێکی بەنرخ و دەوڵەمەندی زومورود، کە 37 قیراتە، ئێستا لەلایەن خانەی کریستیزەوە بانگەشەی فرۆشتنی بۆ دەکرێت و بڕیارە رێکەوتی 12ی تشرینی دووەم بە نرخی شەش بۆ هەشت ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت.
بە گوتەی شارەزایانی بەردی بەنرخ و خشڵەکان، ئەم زومورودە لە جیهاندا نموونەی کەمە و بە پارچەیەکی دەگمەن و ناوازە هەژمار دەکرێت، مێژووی خاوەندارێتییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ شازادە ئاغا خان، ئیمامی ئیسماعیلییە نزارییەکان، کە یەکێکە لە دیارترین کەسایەتییە ئاینییەکانی شیعە.
خانەی کریستیزی بەریتانی، بڕیارە لە شاری جنێفی وڵاتی سویسرا پارچەکە بخاتە زیادکردنی ئاشکراوە و ملیۆنان دۆلار کۆبکاتەوە، هاوشانی فرۆشتنی ئەم پارچەیەش، چەندین خشڵ و زێڕی بەناوبانگی براندە جیهانییەکانیش نیشاندەدرێن و دەخرێنە سەر تەرازووی فرۆشتن.