لە یاریی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی دەبڵیو تی ئەی فایناڵز، سوپرایز روویدا، کاتێک کۆکۆ گۆفی ئەمریکی لە یارییەکی قورس و چارەنووسسازدا توانی لە ئارێنا سابالێنکای بێلارووسی بباتەوە.
قۆناغی پێشکۆتایی هەمیشە قورسە، بەتایبەت کاتێک یاریزانێک بیەوێت بگاتە یاریی کۆتایی دەبڵیو تی ئەی، کە پاڵەوانی ساڵی 2024 یەکلاییدەکاتەوە و 1.500 خاڵیش وەردەگرێت.
لەم یارییەدا، کۆکۆ گۆف هەر لە سەرەتاوە باڵادەستبوو، جەند جارێک لەلایەن سابالێنکا کێشەی بۆ دروست بوو، بەڵام توانی باش کۆنترۆڵی یارییەکە بکات و بە ئەنجامی 7 بە 6 و 6 بە 3 یارییەکەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی کۆتایی کە تیایدا رووبەڕووی کینوێن ژێنگی چینی دەبێتەوە.
هیچ کام لە ئیگا شڤیۆنتیک و ئارێنا سابالێنکا، کە یەکەم و دووەمی ریزبەندیین نەیانتوانی خۆیان بگەیەننە قۆناغی کۆتایی.
پاڵەوانی دەبڵیو تی ئەی فایناڵز کە تایبەتە بە خانمان، لە کۆتاییدا براوە بڕی زیاتر لە چوار ملیۆن و 400 هەزاردۆلار وەردەگرێت و هەروەها 1.500 خاڵیش دەچێتە سەر کۆی خاڵەکانی کە لەوانەیە یارمەتی یاریزانەکە بدات چەند پلەیەک سەرکەوێت لە ریزبەندیی خانمانی تێنس..
لە یارییەکی دیکەی دەبڵیو تی فایناڵز، کینوێن ژێنگی چینی، توانی بەهەمان شێوەی گۆف خۆی بگەیەنێتە قۆناغی کۆتایی، کاتێک باربۆرا کریچیکۆڤای چیکی کردە دەرەوە.
کینوین ژێنگ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی دەبیندرێت، یەکەمجارییەتی بگاتە قۆناغی کۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە.
لەم یاریەشدا کە یەک کاتژمێر و 40 خولەکی خایاند، توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەلەی بێوەڵام و بە 6 بە 3 و 7 بە 5 یارییەکە بباتەوە و کریچیکۆڤای بێبەشکرد لە پالەوانێتییەکە..
پاڵەوانێتی دەبیڵیو تی ئەی ئەمشەو یەکلایی دەبێتەوە، لە نێوان کۆکۆ گۆفی ئەمریکی و کین وین ژێنگی چینی، یەکێکیان چانسی ئەوەیان دەبێت ببنە پاڵەوان، کۆکۆ گۆف خاوەن شەش ناسناوی گراند سلامە، لەسەر ئاستی تاکەکەسی هەشت ناسناوی بەدەستهێناوە، لەسەر ئاستی دوانەیی نۆ ناسناو، لە تەمەنی 15 ساڵیش کراوەی مەیامی بەدەستهێنا، بۆیە پاڵێوراوی سەرەکییە بۆ بردنەوەی ناسناوەکە.