سەرۆکی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەست بە "ماددە هۆشبەرەکان و تاوان UNODC لە عێراق رایگەیاند، عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی و قاچاخچییەتیی ماددەی هۆشبەر.
عەلی بەریر، سەرۆکی نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەند بە ماددەی هۆشبەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، لەلایەن عێراقەوە هەوڵی زۆر هەبووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
دەشڵێت، پاڵپشتییەکی زۆری وەزارەتی ناوخۆی عێراق کراوە، بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەنگاوانەی عێراق ناونی لەسەر ئاستی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیی ماددەی هۆشبەر و بە قاچاخبردنی، "گەورەن" سەرەڕای ئەمەش، هەوڵدان بۆ زیاترکردنی سەنتەرەکانی چارەسەریی ئالودەبووان لە وڵاتەکەدا گرنگە.
بەریر دەشڵێت، ئەوان وەک نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامن لە پاڵپشتیکردنی عێراق و زیاترکردنی هەمامەنگی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێی بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری.
جەختیلەوەشکردەوە، هێشتا هەنگاوی گرنگ ماوە لەبواری بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر و لەگەڵ حکومەتی عێراق کاری لەسەر دەکەن.
مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لەساڵی 2024ـدا سزای لەسێدارەدان بۆ 100 بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرچووە و 300 سزای زیندانیکردنی هەتاهەتایی جێبەجێکراوە.