لیڤەرپووڵ و مان سیتی جارێکی دیکە شەڕی گرتنی پێشەنگی خولەکە دەکەن

ئەمشەو هەفتەی 11ی پرێمەرلیگ ئاگرین دەبێت، یانەکانی لیڤەرپووڵ و مانچێستەر سیتی جارێکی دیکە شەڕی گرتنی پێشەنگی خولەکە دەکەن.

مانچێستەر سیتی سیتی کاتژمێر (08:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان، لە یاریگەی فاڵمەر دەبێتە میوانی برایتۆن ئالبیۆن.

سیتی سێ یارییە لەسەریەک شکست دەهێنێت، ئەوەش لە ساڵی 2018وە بەسەر گواردیۆلا و یانەکەی شاری مانچێستەردا نەهاتووە، بۆیە لەم یارییەدا سیتیزنس هەموو هەوڵێکدەدات براوەبێت و چوار شکستی لەسەریەک تۆمار نەکات.

ئامارەکانیش لەبەرژەوەندیی مانچێستەر سیتییە، کە لەساڵانی رابردوودا لەسەرکەوتن بەسەر برایتۆن کێشەی نەبووە و توانیویەتی لەکۆی 42 خاڵ، 37 خاڵ لە یانەکەی باشووری ساسکس دابماڵێت، لەم یارییەشدا رەنگە سوود لەتوانای بەشێک لە یاریزانە پێکراوەکان وەربگرێت کە چارەسەربوون، لەنموونەی دی برۆین و کایڵ واڵکەر.

پێشتر گوتوومە ئێمە لەسەر ئەوە رانەهاتووین کە لەسێ خولی جیاواز لەو ماوە کورتەدا یاریبکەین، بەڵام ئەوە تۆپی پێی، هیچ گرێنتییەکیش نادەم، دەزانین هۆکاری کێشەکانمان چییە، بۆ ئەم یارییە هەوڵی سەرکەوتن دەدەین و دوای ئەوەی پشووەکانی فیفایە و بەهیوام پێکراوەکانمان بگەڕێنەوە.

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی.
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مان سیتی.

لە یارییەکی دیکەدا کە کاتژمێر (11:00) ئەنجامدەدرێت، لیڤەرپووڵ لە ئانفێڵد رۆدز یەکێک لە بەهێزترین یارییەکانی ئەم وەرزەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا دەبێت، کە لەلایەن ئونای ئێمیرییەوە راهێنەرایەتی دەکرێت و شەشەمی پرێمەرلیگە، ئەگەر لە لیڤەرپووڵ بباتەوە سەردەکەوێت بۆ خانەی سێیەم.

لەبەرامبەردا "رێدز" بەراهێنەرایەتی ئارنی سلۆت، بەباشترین بارودۆخیدا تێدەپەڕێت و 12 یارییە هیچ شکستێکی نەهێناوە.

سەرسام نیم بەئاستی یاریزانەکانم، لەیەکەم رۆژەوە زانیم چ وزەیەکیان هەیە، ئەوەش سوودی هەیە لە هاوسەنگی ئاستیاندا و بە کارکردنی بەردەوام هاوسەنگتریش دەبن، سەرکەوتنەکانمان هەمووی شایستەبوون، بەڵام کەمێکیش چانسمان هەبووە  ولە داهاتووشدا پیویستمان بە چانسە.

ئارنی سلۆت، راهێنەری لیڤەرپووڵ.

لیڤەر شەش یارییە لە یاریگەی خۆیدا براوەیە و لەهەریەکێکیش لەو یارییانەدا لە دوو گۆڵ کەمتری نەکردووە، ئەمشەویش هەرچەندە بەبێ کیێزا، جۆتا، هارڤی ئیلیۆت و ئالیسۆن بێکەر یاریدەکات، بەڵام بەرارود بە یارییەکانی رابردوویان، پێشبینیکردنی سەرکەوتنیان لەم یارییەدا ئاسانە و لەبەرئەوەی بەجیاوازیی دوو خاڵ لە پێشەنگی پرێمەرلیگدایە، بردنەوە پێگەکەیان مسۆگەرتر دەکات.

ئارنی سلۆت، راهێنەری لیڤەرپووڵ.