/

پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و جه‌یش پاڵه‌وانى عێراق بوون

دوای سێ رۆژ لە بەرێوەچوونی، یارییه‌كانى پاڵەوانێتیی گۆرەپان و مەیدانی یانەکانی عێراق کۆتاییهات.

بەبەشداری 1200 یاریزان لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراق یارییەکان بەرێوەچوو، زۆرترین دەستکەوت یانەی جەیش و شورتە و حه‌شد بەدەستیانهێنا.

لە سەر ئاستی پیاوان یانەی جەیش بە 277 خاڵ لە پلەی یەکەم و شورتە بە 225 خاڵ لە پلەی دووەم و حه‌شد بە 157 خاڵ لە پلەی سێیەم بوون.

لەسەر ئاستی خانمانیش یانەی پێشمەرگەى سلێمانى بە 237 خاڵ لە پلەی یەکەم و خانمانى نه‌ینوا بە 233 خاڵ بە پلەی دووەم و یانەی سیاحەش بە 42 خاڵ سێیەم بوون.

لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتووان یانەی دیالە پلەی یەكه‌می بەدەستهێنا و گازی شیمال پلەی دووەم و ئه‌كه‌د بە پلەی سێیەم