بانکی ناوەندیی رووسیا بەرزبوونەوەی یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی راگەیاند، کە بەرزترین ئاستی لە 25 ساڵی رابردوودا تۆمارکردووە.
ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤستی رووسی، ئاشکرایکرد پشکی زێڕ لە نێو یەدەگی رووسیادا گەیشتووەتە 207 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار.
لەماوەی مانگێکدا پشکی یەدەگی زێڕ لە بانکی ناوەندیی رووسیا لە 31.5% بۆ 32.9% زیادیکردووە، ریا نۆڤستی هۆکاری زیادبوونی ئەو رێژەیەی بۆ کڕینی زێڕ لە وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقا گەڕاندووەتەوە.
چەند ساڵێکە نرخی زێڕ بە بەردەوامی بەرزدەبێتەوە، ئەمساڵ زیاتر لە 15جار ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە.
لەسەر ئاستی جیهانیش، رووسیا، چین، تورکیا، پۆڵەندا و هیندستان لەو وڵاتان کە زۆرترین زێڕ دەکڕن.