دژەتیرۆر لە هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو درۆنی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی بەئامانجگرتووە و سێ ئەندامی پەکەکە گیانیانلەدەستداوە.
دژەتیرۆر لە هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی ئەندامانی پەکەکەی لە گوندی کلیل لە سنووری شارەدێی چەمانکێی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بە ئامانجگرت.
لە راگەیەندراوی دژەتیرۆر لە هەولێر ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی بەئامانجگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلە لەلایەن سوپای تورکیاوە، سێ ئەندامی پەکەکە گیانیانلەدەستداوە.