کۆکۆ گۆف بووە پاڵەوانی (WTA FINALS) و هاتە پلەی دووەم

کۆکۆ گۆف.

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی دەبڵیو تی ئەی فایناڵز، کۆکۆ گۆف تاجی بردنەوەی لەسەرنا و بە خێرایی هاتە پلەی دووەمی ریزبەندی خانمانی تێنسی سەرزەوی جیهان.

یارییەکی چارەنووسساز و قورس لە نێوان کۆکۆ گۆفی ئەمریکی و کێنوین ژێنگی چینی هەبوو، لە کۆمەڵەی یەکەم گۆف نەیتوانی باڵادەست بێت و 3 بە 6 دۆڕا.

کۆمەڵەکانی دواتر هەموو شتێک پێچەوانە بووەوە، هەرچەندە ژێنگ رکابەرێکی ئاسان نەبوو، بەڵام گۆف توانی بە ئەنجامی 6 بە 4 و 7 بە 6 یارییەکە بباتەوە و ناسناوەکەی بردەوە.

گۆف کە توانی ئیگا شڤیۆنتیک و ئارینا سابالێنکا، یەکەم و دووەمی ریزبەندی بکاتە دەرەوە، بە پاڵەوانبوونی بڕی پێنچ ملیۆن و 155 هەزار دۆلاری وەرگرت و توانیشی 1500 خاڵ وەربگرێت، کە وای کرد یاریزانەکە بگاتە خانەی دوووەمی ریزبەندی لە دوای ئارینا سابالێنکا و پێش ئیگا شڤیۆنتیکە.

کۆکۆ گۆف و کینوێن ژێنگ.

ژێنگی چینی کە خاوەن مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیادە، دوو ملیۆن و 540 هەزار دۆلاری وەرگرت، ژێنگی 22 ساڵ و گۆفی 20 ساڵ بوونە گەنجترین یاریزان کە لە یاریی کۆتایی بەشداریی لە پاڵەوانێتی دەبڵیو تی ئەی بکەن، کە پێشتر ریکۆردەکە لەلایەن ماریا شاراپۆڤا و سیرینا ویڵیامز بوو، ئەوان لە ساڵی 2004 گەنجترین یاریزان بوون، گۆفیش لە دوای ماریا شاراپۆڤا گەنجترین یاریزانە ناسناوەکە بابتەوە لە دوای 20 ساڵ.

شاراپۆڤا و سیرینا ویڵیامز.