زێوەر.. نووسەری یاداشتی دەربەدەری و شیعرە نیشتمانییەکان

زێوەر، یەکێکە لە دیارترین شاعیرانی کورد، ناوی تەواوی: مەلا عەبدوڵڵای کوڕی مەلا محەمەدی کوڕی مەلا رەسولە، ساڵی 1875 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

هەر لە منداڵییەوە، لە حوجرەی مەلا سەعید خەواجە ئەفەندی، قورئان و زمانی فارسی خوێندووە، بووە بە فەقێ و رووی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

پاشان هاوشانی فەقێ و کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆی، روو لە شاری ئیستانبوڵ دەکات، پاش تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن، بووە بە مامۆستای زمانی تورکی، لەم ماوەیەدا، سەروبەندی لەگەڵ نووسینی شیعردا بووە و رێی بوون بە شاعیرێکی بەناوبانگی گرتووەتە بەر.

لە ئاستی نووسینی غەزەلدا، زێوەر دەستێکی باڵای هەبووە، هاوکات مەبەستە شیعرییەکانیشی بۆ نیشتمان و سروود بوون و لە هەناویاندا بیرمەندیی بەدیدەکرێت، لە شیعری فێرکارییشدا دەست و قەڵەمی بڕشت بووە و لە نموونەی شاعیرە سەرەتاییەکانی شیعری فێرکارییە.

دیمەنی سروشتی کوردستان ئیلهام و هەوێنێکی سەرەکیین بۆ شیعرەکانی زێوەر، هاوکات کاریگەر بووە بە مەولەوی و نالی، دیوانی شاعیرە فارسەکانی خوێندووەتەوە و لە سایەی ستەم و زۆردارییشدا هەوڵی نووسینی داوە.

زێوەر خاوەنی دوو دەفتەری مێژوویی و دەفتەرێکی شیعرییە، بەناوەکانی: گەنجینەی مەردان، یادداشتی رۆژانەی دەربەدەری و دیوانی زێوەر.

زێوەر، رێکەوتی 10ی تشرینی دووەمی 1984، لە تەمەنی 73 ساڵییدا کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی، بەخاک سپێردراوە.