کردنەوەی کڵێسای نۆتەردام نزیکدەبێتەوە

شەش ساڵ بەسەر ئاگرە گەورەکەی کڵێسای مێژوویی پاریس "نۆتەردام" تێدەپەڕێت، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، زەنگۆڵەی گەورەی کڵێساکە لێینەدراوە و لەکۆتاییدا دانیشتوانی شارەکە گوێبیستی زیندووبوونەوەی کڵێساکە بوون.
نۆژەنکردنەوەکانی کڵێسای نۆتەردام لە پاریس چەند ساڵێکە بەردەوامییان هەیە، پاش تێپەڕینی شەش ساڵ بەسەر رووداوی ئاگرکرەوتنەوەکە و هەوڵەکان بۆ دووبارە دروستکردنەوەی بەشی سەرەوە کڵێساکە، لەکۆتاییدا زەنگەکەی لێیدایەوە و دڵی دانیشتووانی شارەکەی خۆشکرد.

تەنها هەشت مانگ ماوە بۆ کردنەوەی فەرمیی ئەم کڵێسایە، دانانەوە و لێدانی هەشت زەنگەکە، نیشانەیەکە بۆ زیندووبوونەوەی، ئەوانەی سەرپەرشتیی نۆتەردام دەکەن، دەڵێن؛ بیستنەوەی زەنگەکە، هەستێکی رۆحیی دەبەخشێت و زیندووبوونەوەی مێژوویەکی دێرینی شارەکەیە، کە نزیکبوو لە لەناوچوون.

کڵێسای نۆتەردام، یەکێکە لە بەناوبانگترین کڵێساکانی جیهان و دەکەوێتە شاری پاریس لە وڵاتی فەڕەنسا، ئەم کڵێسایە، ئێستا وەکو شوێنێکی گرنگی گەشتیاریی بەکاردەهێنرێت و چەندین رۆمان و فیلمی سەرنجڕاکێشی لەسەر دروستکراوە، ساڵی 1163 لەسەر شێوەی تەلارسازیی گۆسیکی بونیادنراوە و ماوەی شەش ساڵە نۆژەندەکرێتەوە.