بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی رایگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارینی لەسەرخۆ روو لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارین لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.
بەرێوەبەرایەتیی کەشناسی ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینە سەرەتا لە ناوچەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکوکەوە دەستپێدەکات و دواتر هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەو شەپۆلەی روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بارانبارینێکی ئاساییە و هەندێک کات هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لەگەڵیدا نزمدەبنەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە دەمێنێتەوە.