نرخی بیتکۆین 12 هەزار دۆلار بەرزبووەوە و هەر بیتکۆینێک بە 81 هەزار و 515 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
لە ماوەی پێنج رۆژدا نرخی بیتکۆین بە رێژەی 7.25% بەرزبووەتەوە و نرخی هەر بیتکۆینێك زیاتر لە 81 هەزار دۆلارە، ئەمەش بەرزترین ئاستی نرخی بیتکۆینە کە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2021ـەوە تۆمارکرابێت.
بەگوێرەی سەکۆی کۆین بەیس، کە گەورەترین سەکۆی دراوە دیجیتاڵییەکانە لە ئەمریکا، بەهۆی پشتگیرییەکانی دۆناڵد ترەمپەوە نرخی بیتکۆین لەم مانگەدا زۆرترین بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.
بەرزبوونەوەی نرخی بیتکۆین پاش بردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دێت لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە، بەوپێیەی ترەمپ لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لایەنگریی لە دراوە دیجیتاڵییەکان کردووە.