سویچ 2ـی نێنتێندۆ پشتگیری لە یارییەکانی سویچ دەکات

هەرچەندە تاوەکو ئێستا نەوەی نوێی ئامێری یاریکردنی سویچ نمایشنەکراوە، بەڵام کۆمپانیای نێنتێندۆ ژمارەیەک تایبەتمەندی لەبارەی ئامێرە نوێیەکەوە ئاشکراکردووە، نەوەی داهاتووی سویچ پشتگیری لە مێژووی کڕین و یارییەکانی گەیمەران دەکات و سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی نێنتێندۆ سویچ ئۆنلاینی بۆ چالاک دەبێت، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2025 نمایشبکرێت.
لە ڕابردوودا کۆنسۆڵەکانی نێنتێندۆ پشتگیری لە گواستنەوەی مێژووی کڕین و یاریکردن نەدەکرد لە کاتی نوێکردنەوەی ئامێرەکەدا، بەڵام سویچە نوێکە رێگە بە گەیمەران دەدات کڕینەکانیان و ئەندامێتی نێنتێندۆ سویچ ئۆنلاین و خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان هەڵبگرن و بیگوازنەوە بۆ ئامێرە نوێیەکە.
نێنتێندۆ رایگەیاندووە،"گرنگە بۆ داهاتووی نێنتێندۆ، کەڵک لە هەژماری نێنتێندۆ وەربگرن و ئەو پەیوەندییە باشەی کە لەگەڵ زیاتر لە 100 ملیۆن بەکارهێنەری ساڵانەی یاریکردن لەسەر نێنتێندۆ سویچ دروستمان کردووە بۆ جێنشینەکەی بگوازینەوە".
راگەیاندنی نەوە نوێکەی سویچ لەکاتیكدایە ئەمساڵ کۆمپانیاکە 4.7 ملیۆن ئامێری یاریکردنی نێنتێندۆ سویچی فرۆشتووە، بەراورد بە بە ساڵی رابردوو %31 کەمیکردوو و بەو پێیەی 6.8 ملیۆن دانەی فرۆشتووە.
کۆنسوڵی نێنتێندۆ سویچ 100 ملیۆن گەیمەری چالاکی ساڵانەی هەیە، هەروەها چاوەڕوان دەکرێت نەوەی نوێی کۆنسوڵی سویچ لە کۆتای مانگی ئازاری 2025 نمایش بکرێت.