لە توێژینەوەیەکی نوێدا، توێژەران جۆرێکی نوێی رۆبۆتیان پەرەپێداوە، کە بە تایبەتی بۆ کارکردن لە سیستمی خوێنبەرەکانی جەستەی مرۆڤدا دروستکراوە. بە پێچەوانەی ئامێرە پزیشکییە تەقلیدییەکان، ئەم رۆبۆتە بچوکانە هیچ بۆرییەکیان لەگەڵدا نییە و دەتوانن بچنە ئەو شوێنانەی جەستەوە، کە دەستراگەیشتن پێیان کارێکی سەختە.
تیانلو وانگ مامۆستای یاریدەدەرە لە زانکۆی هاوایی و بەشدار لە توێژینەوەکەدا، باس لەوە دەکات داهێنانێکی لەم جۆرە رێکارە پزیشکییە ورد و هەستیارەکان لەو بوارانەی کە پێشتر دەستراگەیشتن پێیان قورس بووە، ئاسانتر دەکات.