لە کینیا بە ژیریی دەستکرد لێکۆڵینەوە لە جریوەی باڵندەکان دەکرێت

توێژەرانی سەنتەری زانستی داتا و ژیریی دەستکرد لە زانکۆی تەکنەلۆجیای دێدان کیمات لە کینیا،  ئامێرێکی تایبەتیان بە پشبەستن بە ژیریی دەستکردیان بەرهەمهێناوە، کە بۆ تۆمارکردنی دەنگ و ئاوازی باڵندە جیاوازەکان لەناو دارستانەکەدا بەکاریدەهێنن. ئەم ئامێرانە مایکرۆفۆنی هەستیاریان تێدا جێگیرکراوە، کە یارمەتی چاودێریکردنی و تۆمارکردنی داتا جیاوازەکان لەسەر سیستمی ژینگەی ناو دارستانەکە و جۆری باڵندەکان دەدەن.