لە یادی بنیادنانیدا شاری سلێمانی بەردەوامە لە بەرەوپێشبردنی وەرزش

test
ئامادەیی کچانی سلێمانی، ساڵی هەشتاکان..

وەک کایەیەکی ئارەزوومەندانەی سوودبەخش و پرۆسەیەکی پێویست بۆ جەستەی مرۆڤ، لە زووەوە وەرزش لە شاری سلێمانیدا هەبووە.

لەسەرەتاوە وەرزش ساکار و جیاوازبووە لەوەی ئێستا ئەنجامدەدرێت..

240 ساڵ لەمەوبەر و دوای بنیادی شاری سێمانی، نەک تەنیا خەڵکی ئاسایی بەڵکو لەسەر ئاستی میرو بەگ و سەردار و فەرمانبەرە گەورەکانیش گرنگی بە وەرزش دراوە.

ئەو یارییانەی لەو کاتەدا ئەنجامدراون بریتیبوون لە رمبازی، شمشێروەشاندن، زۆرانبازی، نیشانەشکاندن و ئەسپسواری و چەندین ورزشی دیکە، زۆرینەشیان پەیوەندییان بە ژیانی خەڵک و  بابەتی بەرگریکردن لە ناوچەکە و خۆپاراستنەوە هەبووە لە دوژمانان.

ئامادەیی کچانی سلێمانی ساڵی هەشتاکان...

لە بیستەکانی سەدەی رابردوو گۆڕانکاری گەورە روویدا، دوای گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ناوچەکە و هاتنی ئینگلیز بۆ شاری سلێمانی، هەروەها دامەزراندنی حکومەتی عێراق، سلێمانیش بەرووی جیهاندا کرایەوە و بەسوودوەرگرتن لە توانای کەسانی ئەکادیمی، وەرزش لێرە بووە بابەتێکی گرنگ.

لەوکاتەدا سەربازە ئینگلیزەکان کەمپێک لەناوچەی توی مەلیک دەکەنەوە و تۆپی پێ ئەنجادەدەن، لێرەوە گەنجانی شارەکە خولیای تۆپی پێ دەبن و تۆپی پێ دەچێتە قۆناغێکی گەورەبوونەوە.

لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو چەندین تیپی میللی لە شاری سلێمانی دادەمەزرێت، بەڵام بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی وەرزش و تۆپی پێ بەگشتی، ساڵح عەلی، سەرپەرشتیاریی وەرزشی، لە ساڵی 1956 یانەی سلێمانی دادەمەزرێنێت، کە بە یانەی دایک ناسراوە.

لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا، سلێمانی بەردەوامە لەبەرەوپێشچوون و تێکەڵبوون بە وەرزشە جیهانییە مۆدێرنەکان و بەتەنیا لەم ساتەدا، یانەکانی سلێمانی، ئەفرۆدێت، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، سیروانی نوێ، سەرچنار، بەختیاری و دەیان یانەی دیکە لە بوارە جیاوازەکاندا بوونیان هەیە و لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان کارا و چالاکن..

تیپی وەرزشی چەخماخە، 1989.
loading....