سودانى لە دەفتەرى یاداشتەکانى مەزارى مام جەلال چى نووسى؟

test
محەمەد شیاع سودانى لەکاتى نووسینى یاداشتێک لە دەفتەرى یاداشتەکانى مەزارى مام جەلال. فۆتۆ: کەناڵ8

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی مەزاری مام جەلالی لە سلێمانی کرد و لە دەفتەری یاداشتەکانی مەزارەکەدا نووسی: هیوای گەورەمان هەیە کوڕەکانی مام جەلال لەسەر رێبازەکەی ئەو بڕۆن.

سودانى نووسیویەتى، "رۆژى 2024/11/13 جێگەى شانازى بوو سەردانى مەزارى سەرۆکى کۆچکردوو جەلال تاڵەبانیم کرد، خوداى گەورە لێى خۆشبێت.

یادى رەمزێکى نیشتمانیى خەباتگێڕ دژى دیکتاتۆرییەت دەکەینەوە، کە رۆڵێکى گەورەى هەبوو لە بونیادنانى پرۆسەى سیاسیى عێراق لە دواى ساڵى 2003".

ئاماژەى بەوەشداوە، "لێرەدا پێویستە وانە لە ژیانى کۆچکردووى خەباتگێڕ وەربگرین کە زۆر سووربوو لەسەر یەکڕیزى و پێشخستنى بەرژەوەندیى باڵا و رۆڵى بۆ خزمەتکردنى هەموو گەلى عێراق بە سەرجەم پێکهاتە و تاییفەکانەوە".

سەرۆکوەزیرانى عێراق نووسیویشیەتى، "رەحمەت و ئارامى بۆ رۆحى و هیواى گەورەمان هەیە بە کوڕەکانى و هاوڕێکانى لەسەر رێبازى ئەو بڕۆن".

loading....