پێشەوا هەورامانی: لایەنی سێیەم پێداچوونەوە بە تێچووی دەرهێنانی نەوت دەکات

test
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان. فۆتۆ: كەناڵ8

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دیاریكردنی 16 دۆلار وەكو تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێك نەوت، بەشێك بوو لە گفتوگۆی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی بوو.

پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە كەناڵ8ـی راگەیاند، پرسی مووچە تەوەرێکی گفتوگۆی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.

گوتیشى، "سودانی لە کۆبوونەوەکەدا گوتی كە مووچە مافێکی بنەڕەتیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە و دەبێت چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بدۆزینەوە".

لەبارەى پرسى نەوتەوە، پێشەوا هەورامانی گوتى، ئەو 16 دۆلارەى بۆ تێچووى هەر بەرمیلێک نەوت وەکو هەوڵێک بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە دیاریکراوە، بەشێک لە گفتوگۆی نێوان سودانی و مەسرور بارزانی بوو.

راشیگەیاند، پارەکە بۆ ماوەى دوو مانگ و بەشێوەى پێشینە خەرجدەکرێت، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنی سێیەم لە دەرەوەی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بەنرخەکەدا دەکات.

loading....