بەغداد بڕێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستانی خەرجکرد

test
دروێنەی گەنم لە دەشتی شارەزوور. فۆتۆ: حەمە سوور - كەناڵ8

غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، "وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری خەرجکردنی 400 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، کەرکوک و موسڵی داوە.

گوتیشی، "هەرێمی كوردستان لە كۆی 288 ملیار دیناری پارەی جوتیاران كە لای بەغداد ماوە، لەم قۆناغەدا 158 ملیار دیناری بەردەكەوێت و  ئێستا پارەکە خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان".

ئەمە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا جوتیاران بڕی 130 ملیار دیناری دیکەیان ماوە کە بۆیان خەرجبکرێت.

بەگوێرەى پلانی حکومەتی عێراق، ئەمساڵ بڕی 685 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، نرخەکەی بۆ هەر تۆنێک لە گەنمى پلە یەک 835 هەزار دینار و گەنمى پلە دوو 815 هەزار دینار دیاریکرا و لەکۆی گشتی لە 565 ملیار دینار تەنیا 130 ملیار دیناری دیکە ماوە لەلایەن بەغدادەوە خەرجبکرێت.

loading....