تیکتۆک ئامڕازێکی نوێی ژیریی دەستکردی بڵاوکردەوە

تیکتۆک ئامرازێکی  نوێی ژیریی دەستکردی بە ناوی (سیمفۆنی کریەیتڤ ستۆدیۆ) بڵاوکردەوە، رێگە بە بەکارهێنەران و بازرگانانی ناو پلاتفۆرمەکە دەدات بە ژیریی دەستکرد ریکلامی ڤیدۆیی دروستبکەن.

ئەم ئامرازە بۆ دروستکردنی  ڤیدۆی کورت و ڤیدیۆی بازرگانی دروستکراوە، دەتوانن رێکلامەکان بە کارەکتەری دروستکراوی ژیریی دەستکرد دروسبکەن کە زۆر لە راستەقینە دەچن.

خستنەبازاڕی ئەم ئامرازە بەشێکە لە هەوڵەکانی تیکتۆک بۆ فراوانکردنی خزمەتگوزاریەکانی لە بواری ریکلامکردندا و بۆ دوستکردنی ناوەرۆکی جیاواز. تیکتۆک ئامانجییەتی یارمەتی کۆمپانیا و بزنسەکان بدات  بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەران بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە رێگەی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردوە. دەتوانێت ڤیدیۆ و وێنە و تێکست بە خێرایی دروست بکات لەسەر بنەمای داواکاری بەکارهێنەر بە زمانێکی سادە.

لە دوای بڵاوبونەوەی چات جی بی تی، کۆمپانیای ئۆپ ئەی ئای لە ساڵی 2022، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە زۆرینەی بوارە جیاوازەکان و لە جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە،  کۆمپانیا گەورەکانی دیکەی بواری تەکنەلۆجیا بەردەوام هەوڵدەدەن بۆ پێشخستنی ئامرازەکانی ژیریی دەستکرد و بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی ناوەرۆک و بەکارهێنانیان لە رێکلامەکاندا بۆ پلاتفۆرمەکانیان.