لە یارییەکانی جامی بیڵی جین کینگ، لە نێوان پۆڵەندا و چیک رکابەرییەکی سەخت هەبوو بۆ گەشتن بە قۆناغی پێشکۆتایی، لە کۆتاییدا پۆڵەندا بە یارمەتی ئیگا شڤیۆنتیک و کاتارزینا توانیان بگەنە قۆناغی پێشکۆتایی.
ئیگا شڤیۆنتیک دوای ئەوەی لەسەر ئاستی تاکەکەسی توانی لە لیندا نۆسکۆڤای چیکی بباتەوە، رکابەرییەکە لەسەر ئاستی دوایینەش بەردەوام بوو، هەریەکە لە ئیگا شڤیۆنتیک و کاتارزینا کەوا توانیان لە دوانەیی چیکی ماری بۆزکۆڤا و کاتەرینا سینیاکۆڤا ببەنەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش 6 بە 2 و 6 بە 4 بوون، بۆ یەکەمجاریشە پۆڵەندا دەگاتە قۆناغی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
پۆڵەندا لە یاریی داهاتوو و لە قۆناغی پێشکۆتایی رووبەڕووی ئیتاڵیا دەبێتەوە، کە شەڕ لەسەر بلیتێکی قۆناغی کۆتایی دەکەن.