نۆزدەهەمین لوتکەی وڵاتانی 'جی20' بە دروشمی بنیادنانی جیهانێکی دادپەروەر و هەسارەیەکی سەقامگیر، لە ریۆ دی جانیرۆی بەرازیل دەستی بەکارەکانی کرد و بڕیارە ئەمڕۆ و سبەى بەردەوامبێت.
بۆ ئەمساڵ لوتکەی وڵاتانی 'جی20'، یەکێتیی ئەفریقا و یەکێتیی ئەوروپا و 19 وڵاتی ئەندام تیایدا بەشداردەبن
سێ تەوەری سەرەکیی کارنامەی کۆبوونەوەی وڵاتانی 'جی20' بۆ ئەمساڵ بریتین لە، سياسەتی ئاسايشی خۆراک و بەرەنگاربوونەوەی برسێتی، گۆڕانی کەشوهەوا و گرنگیی ژینگە لەگەڵ کێشەی قەرزی وڵاتە کەم گەشەسەندووەکان و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حوکمڕانیی جیهان.
بەرازیل لە 1ـی کانوونی دووەمی 2023 تاوەکو 30ـی تشرینی دووەمی 2024 سەرۆکایەتیی 'جی20' دەکات.
لە ساڵی 2022دا، دوای شەڕى ئۆکرانیا و رووسیا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، داوای لابردنی رووسیای لە 'جی20' کرد و رایگەیاند، رێگە بە ئۆکرانیا بدرێت بەشداریی کۆبوونەوەی لوتکەی 2022 بکات، دواى ئەم داوایەى بایدنیش، دوو ساڵە ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکى رووسیا، بەشداریی کۆبوونەوەى لوتکەى 'جی20' ناکات و وەزیرى دەرەوەى وڵاتەکەى دەنێرێت.