رۆژی 18ی تشرینی دووەمی 2024، دادگای رووسیا رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونی کۆمپانیای گوگڵ بە لابردنی ناوەرۆکە قەدەغەکراوەکان، سزای پێبژاردنی نزیکەی 38 هەزار دۆلاری بەسەر کۆمپانیاکەدا سەپاند.
رووسیا ماوەی چەند ساڵێکە فەرمانی بە پلاتفۆڕمە بیانییەکانی وەکو گوگڵ کردووە، ئەو ناوەڕۆکانە لاببەن کە ئەوان بە نایاسایی دایدەنێن، لەبەرامبەر پابەند نەبوونی کۆمپانیاکان بە یاساکانەوە رووبەرویی سزای پێبژاردن بە بری جیاواز دەبنەوە. سەپاندنی ئەم پێبژاردنانە بەشێکە لە فشاری بەردەوامی رووسیا بۆسەر کۆمپانیاکان تاوەکو بەگوێرەی یاساکانی وڵاتەکە مامەڵەبکەن.
ئەم سزا نوێیەی رووسیا بەرامبەر گوگڵ دوای ئەوە دێت، دادگەیەکی وڵاتەکە گەورەترین سزای دارایی بەسەر کۆمپانیاکەدا سەپاندووە کە بڕەکەی دوو ئەندیسیلۆن روبڵی رووسییە کە 36 سفرە و بڕەکە زۆر زیاترە لەو بڕە پارەیەی لە هەموو جیهاندا هەیە.