شەشەم تاقیکردنەوەی گەورەترین موشەکی جیهان ئەنجامدرا

test
شەشەم تاقیکردنەوەی مووشەکی ستارشیپ، لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا ئەنجامدرا.

کۆمپانیای سپەیسئێکس شەشەم تاقیکردنەوەی موشەکی ستارشیپی ئەنجامدا و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکاش، لەگەڵ ئیلۆن مەسکی هاوپەیمانی، لە نزیکەوە بینەری تاقیکردنەوەکە بوو.

بە سەرکەوتوویی و بۆ جاری شەشەم، لە ویلایەتی تێکساس تاقیکردنەوەی ستارشیپ ئەنجامدرا و موشەکەکە بە نەرمی لە زەریای هیندی نیشتەوە، هاوکات سەردانەکەی ترەمپیش بۆ بینینی تاقیکردنەوەی موشەکەکە لە نزیکەوە، سەلمێنەری کاریگەرییەکانی مەسکە لەسەر سەرۆکە هەڵبژێردراوەکە.

بەرزی ستارشیپ121 مەترە و تیرەکەی 9 مەترە، بە گەورەترین موشەکی جیهان دادەنرێت، کە دەتوانرێت دووبارە بەکاربهێنرێتەوە، هەروەها دەتوانێت 150 تۆن قورسایی هەڵبگرێت، مەبەست لە ستارشیپ، ناردنی ژمارەیەکی گەورەی مانگە دەستکردەکانە بۆ بۆشایی ئاسمان و، نیشتنەوەی کەشتیوانە ئاسمانییەکانی ناسایە لەسەر رووی مانگ.

لە ساڵانی داهاتوودا، ئیلۆن مەسک پێشبینی دەکات ستارشیپ نەوەکو تەنیا بۆ سەر مانگ بەڵکو بۆ گواستنەوەی مرۆڤ بۆ مەریخ و قووڵایی گەردوونیش بەکاربهێنرێت.