پلاتفۆرمی یاریی ئەلیکترۆنی رۆبڵۆکس رایگەیاند، چەند رێکارێکی نوێ بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 13 ساڵ رادەگەیەنێت، یەکێک لە سنووردارکردنەکان، رێگەنەدانە بە ناردنی مەسج بۆ بەکارهێنەرانی دەرەوەی یارییەکان لەناو پلاتفۆرمەکە.
پلاتفۆرمەکە لە چارەکی رابردوودا، نزیکەی 89 ملیۆن بەکارهێنەری هەبووە، رایگەیاندووە رێگە بە دایک و باوک و چاودێران دەدات، لە دوورەوە هەژماری رۆبلۆکسی منداڵەکەیان بەڕێوەببەن، لیستی هاوڕێکانیان ببینن، کۆنترۆڵی خەرجییەکانیان و کاتی یاریکردنیان بکەن.
هاوکات بەکارهێنەرە منداڵەکان بە ئاگاداری دایک و باوکیان، دەتوانن مەسج بۆ ئەو کەسانە بنێرن کە یارییان لەگەڵدا دەکەن، بە پێچەوانەوە لە دەرەوەی یارییەکە رێگەیان پێنادرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە مانگی رابردوو پلاتفۆرمەکە رایگەیاند، بەکارهێنەرانی خوار تەمەن 13 ساڵ، رێگرییان لێدەکرێت بچنە کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەروەها دەبێت ئەو کەسانەی یاریی دروستدەکەن، ئاماژەبدەن بەوەی یارییەکە بۆ خوار 13 ساڵ گونجاوە یاخود نا.
ئەم سنووردارکردنانەی رۆبڵۆکس لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ئەمساڵ، تورکیا بە تۆمەتی دروستکردنی کاریگەریی خراپ لەسەر منداڵ، پلاتفۆرمەکەی قەدەغەکرد.