کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی مێتا ئەی ئای، لەسەر چاویلکەی مێتا رەیبان لە فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئێرلەندا و ئیسپانیا بەردەستدەبێت، ئەمەش رێگە بە بەکارهێنەرانی ئەم وڵاتانە دەدات کە لەرێگەی فەرمانی دەنگییەوە کارلێک لەگەڵ چاویلکەکەدا بکەن و پرسیار بکەن و پەیوەندی ئەنجامبدەن بەبێ ئەوەی دەستیان بەکاربهێنن. لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی مێتا ئەی ئای لەسەر چاویلکەی مێتا رەیبان، تەنیا پشتگیری لە زمانی فەرەنسی، ئیتاڵی، ئیسپانی و ئینگلیزی دەکات.
سەبارەت بە پرسیارکردن لە مێتا ئەی ئای، دەربارەی پێدانی زانیاری لەو جیهانیەی لە دەوروبەرتدا دەیبینیت، بۆ نمونە بە یاریدەدەری ژیریی دەستکردەکە دەڵێیت ( هێی مێتا، زانیاری زیاترم پێبڵێ دەربارەی ئەم هێمای هاتوچۆیە) ئەویش راستەوخۆ بە پشتبەستن بە ژیریی دەستکرد وەڵامت دەداتەوە، ئەم تایبەتەمنەدییە لە ئێستادا تەنیا لە ئەمریکا و کەنەدا بەردەستە، بەڵام کۆمپانیاکە لە پلانیدا لەداهاتوودا بۆ وڵاتانی دیکەش بەردەستی بخات.