پاش ئه‌نجامدانى كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانى ناوخۆيى، هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق سبه‌ى هه‌ینى رووبه‌رووى هه‌ڵبژارده‌ى ئورودن ده‌بێته له قۆناغى دووه‌م پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى ئاسیا.
باسكه‌ى عێراق، كه راهێنه‌رى سڕبى ڤازلین سه‌ركردایه‌تى ده‌كات ، پێش گه‌شته‌كه‌ى عومان چوار یاریی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ناوخۆ ئه‌نجامدا، پاش تاقیكارى و چاودێرى یاریزانان له نێو 22 یاریزان 12 یاریزانى له لیستى كۆتایی ده‌ستنیشانكرد كه سێ یاریزانان له ده‌ره‌وه‌ى عێراق پیشه‌گه‌رن.
عێراق له ماوه‌ى سێ رۆژ له پاڵاوتنه‌كان جیا له یارییه‌كه‌ى ئوردن رۆژى 25ـى ئه‌م مانگه‌ش به‌رامبه‌ر باسكه‌ى سعودیه یارییده‌كات.