سرێدز، تایبەتمەندییەکی نوێ، بۆ دروستکردنی فیدی تایبەت یاخود پەرەی سەرەکی تایبەت رادەگەیەنێت، رێگە بەبەکارهێنەر دەدات بە خواستی خۆی رووکاری پەرەی سەرەکی دیاریبکات و کۆنترۆڵی ئەو بابەت و بۆستانە بکات کە دەیەوێت بیانبینێت.
زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە بۆ کێبرکێیە لەگەڵ بلوسکای، کە هەردوو پلاتفۆڕمەکە ئامانجیانە بەکارهێنانی ئێکس بۆخۆیان رابکێشن.
مێتا بە زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە، رێگە بەبەکارهێنەر دەدات، لە رێگەی رێکخستنی تایبەتەوە، بەخواستی خۆی فیدی تایبەت بۆخۆی دیاریبکات، کۆنترۆڵی ناوەرۆکی بڵاوکراوەکان و ئەو پۆستانە بکات کە دوبارەن و لەگەڵ خواستەکانی ئەواندا ناگونجێت.
دروستکرنی فیدی تایبەت، لە کۆنەوە تایبەتەمندییەکی سەرەکی بلوسکای بووە، بەڵام ئێستا سرێدزیش بۆ پلاتفۆرمەکەی زیادی دەکات.
بەکارهێنەرانی سرێدز ئێستا دەتوانن تاوەکو 128 رووکاری تایبەت دروستبکەن، ئەمەش وایکردووە کە ئامرازێکی زۆر تایبەتمەند بێت و پرۆسەی دروستکردنی فیدی تایبەت خێرا و ئاسانە، بەتایبەتی بە بەراورد بە بلوسکای کە پرۆسەکە لەوێ ئاڵۆزترە.