گەنجێکی شاری دهۆک بە ناوی رێکار هۆشیار، بەشداری لوتکەی نۆڵجی لە دوبەی کردووە، کە لە رۆژانی 18 و 19 تشرینی دووەم ئەنجامدرا، ئەمساڵ لوتکەکە تیشکی خستبووە سەر داهاتوی ژییی دەستکرد. لە لوتکەی نۆڵج چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆجی تایبەت بە رۆبۆت و ژیریی دەستکرد لە سەرانسەری جیهانەوە بەشداریان تێدا کردبوو.
رێکار هۆشیار لە لوتکەکە، گفتوگۆ لەگەڵ پێشکەوتوترین رۆبۆتی جیهان دەکات بە ناوی سۆفیا، لێی دەپرسێت تاوەکو ئێستا گوێت لە ناوی کوردستان بووە؟ رۆبۆتەکەش وەڵامی دەداتەوە.