جێمنای زانیاری بەکارهێنەرانی لەبیرناکات

test

یاریدەدەری ژیریی دەستکردی گوگڵ بە ناوی جێمنای، ئێستا تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ زیادکراوە، کە دەتوانێت زانیارییەکانت دەربارەی حەزو و خولیاکانت لە بیرنەکات و دووبارە بەکاریان بهێنێتەوە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی پەیوەندیان بە ئارەزوو  پێداویستیەکانی بەکارهێنەرەوە هەیە.

ئەم تایبەتمەندییە تەنیا بۆ ئەو کەسانە بەردەستە کە بەشداریکردنیان لە ( گوگڵ وەن ئەی ئای پریمیەم) کردووە، لە ئێستادا تەنها بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە.

گوگڵ ئاماژەی بەوەکردووە، دەتوانیت ئارەزووەکانت، وردەکارییەکان سەبارەت بە کارەکەت، خولیاکانت، یان ئامانج و خەونەکانت لەکاتی چاتکردن لەگەڵ جێمنای پێکەوە باسبکەن، چاتبۆتەکە توانای هەیە پێشنیاری جیاوازت بۆبکات.

سەرجەم ئەم زانیاریانە لە بەشی سەیڤ ئینفۆ، یاخود زانیاری پاشەکەوتکراو، سەیڤ دەبێت. بەڵام بەکارهێنەر دەتوابێت لە بیرگەی چاتبۆتەکە دەستکاریان بکات زانیاریان بۆ زیادبکات یاخود کەمی بکات و بیانسرێتەوە. گوگڵ ئاشکرای کردوە، کە سەرجەم زانیاریە پاشەکەوتکراوەکان لە وەڵامی پرسیارەکانتدا بەکاردەهێنرێتەوە.

بڵاوکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییەی گوگڵ، دوای ئەوە دێت کۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای لە مانگی نیساندا تایبەتمەندیەکی هاوشێوەی بۆ چات جی بی تی راگەیاند، کە چاتبۆتەکە ئەو شتانەی لە گفتوگۆکانی پێشودا باسکراوە لەیادی دەمێنێت وەک خواردنی دڵخوازت یان جۆری ئەو ئاژەڵە ماڵیەی بە خێوی دەکەیت.