ناسا دەیەوێت لە رێگەی دوو کۆمپانیاوە کەلوپەلەکانی بۆ سەر مانگ بنێرێت

test

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسا بە فەرمی داوای لە هەردوو کۆمپانیای بازرگانی سپەیس ئێکس و بلو ئۆریجن کردووە، لەرێگای کەشتییە ئاسمانییە بارهەڵگرەکانیانەوە، بەشێک لە کەلوپەلەکانی ئاژانسەکە بنێرنە سەر رووی مانگ، وەکو بەشێک لە ئامادەکارییەکانی ناسا بۆ ئەرکی ئارتیمس، کە جارێکی دیکە مرۆڤ دەنێرێتەوە سەر مانگ.

ئاژانسەکە کۆمپانیای سپەیس ئێکسی راسپاردووە، موشەکی ستارشیپ بەکاربهێنێت، بۆ گەیاندنی رۆڤەرەکەی بۆ سەر مانگ، تاوەکو ساڵی 2032، هەروەها ئەرکی کۆمپانیای بلو ئۆریجنیش، کە جێف بەیزۆس خاوەندارێتی دەکات، گەیاندنی شوێنی نیشتەجێبوونی کەشتیەوانەکانە بۆ سەر مانگ هەتاوەکو ساڵی 2033.

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، ناسا پێشنیازە فەرمییەکە بڵاو بکاتەوە، کە تیایدا بەشداریکردنی هەردوو کۆمپانیاکە لە ئەرکەکانی ئارتیمس رادەگەیەنێت، کە ئەرکی دووبارە گەڕاندنەوەی کەشتیوانەکانە بۆ سەر مانگ دوای زیاتر لە 50 ساڵ.