واریۆرز گەیشتە پلەی ئۆفی جامی ئێن بی ئەی

ستیف کاری لەکاتی تۆمارکردنی خاڵێکی سەرنجڕاکێش.

لە جامی باسکەی ئێن بی ئەی، تیمی گۆڵدن ستەیت واریۆرز رووبەڕووی نیو ئۆرلیانز پیلیکانز بووەوە، لەئەنجامدا واریۆرز بەئەنجامی 112 بەرامبەر 108 خاڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە قۆناغی پلەی ئۆفی جامەکە.

لە یارییەکەدا ئاندرو ویگێنز بەتۆمارکردنی 30 خاڵ باشترینی واریۆرز بوو، لەدوای ئەویش ستیفن کاری 19 خاڵی تۆمارکرد و سەرکەوتنیان لەبەرژەوەندی یانەکەیان یەکلاکردەوە، کە ئەوە سێیەم بردنەوەی واریۆرز بوو لەسەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەی خۆرئاوادا.

لەلایەکی دیکەوە، لەریزەکانی نیو ئۆرلیانز، مێرفی بەتۆمارکردنی 24 خاڵ باشترینی یانەکەی بوو، بەڵام پێش پێنج چرکە لەکۆتاییهاتنی یارییەکە لێدانێکی سێ خاڵی لەدەستدا و نەیتوانی ئەنجامەکە یەکسانبکاتەوە.