هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق له پاڵاوتنه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ جامى ئاسیا تووشى شكست هات كاتیك له هۆڵى داخراوى ئه‌میر حه‌مزه له عومان بووه میوانى هه‌ڵبژارده‌ى ئوردن.
ئوردون له چاره‌كى یه‌كه‌مى یارییه‌كه 23-18 پێشكه‌وت له چاره‌كى دووه‌م عێراق ئاستێكى به‌رزیان پێشكه‌ش كرد‌و 21-13 پێشكه‌وتن، له چاره‌كى سێیه‌م ئورودونى خاوه‌ن ماڵ باڵا ده‌ستى خۆیان جارێكى دیكه له یاریگه نواند‌و 19-7 پێشكه‌وتن و له كۆتا چاره‌كیش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده 18-18 یه‌كسانبوون سه‌ره‌نجام یارییه‌كه 74-63 خاڵ له به‌رژه‌وه‌ندى ئوردونى خاوه‌ن ماڵ كۆتاییهات .
پاش ئه‌و شكسته هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له 25-11ـى ئه‌م مانگه رووبه‌رووى باسكه‌ى سعودیه ده‌بێته‌وه.