لە یارییەکانی هەفتەی 12ــەی پرێمەرلیگ، ئارسینال لە یاریگەی ئیماراتسی تایبەت بەخۆی میوانداریی نۆتینگهام فۆرست دەکات، یارییەکش کاتژمێر 6:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.
ئارسیناڵ بۆ هەر یارییەک ئەنجامیدەدات، پێویستی بە سێ خاڵی یارییەکانە، لەبەر ئەوەی بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ سێ پلەی دوای لیڤەرپووڵی پێشەنگە، مان سیتی و چێلسیش پێش ئارسینالیان داوەتەوە، لەبەر ئەوە رکابەرییەکە ئاسان نییە، بەتایبەت ئەگەر بیەوێت وەک وەرزی رابردوو کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ناسناوی پرێمەرلیگ بکات، ئەوەی سەیرە نۆتینگهامیش بە جیاوازی گۆڵ لەدوای ئارسیناڵەوە دێت، بۆیە یارییەکە بۆ گەنەرز ئاسان نییە.
نۆتیگهام لەم وەرزە سوپرایزی کردووە و ئاستێکی نایابی پێشکەشکردووە، بەجۆرێک لە کۆی 11 یاریی لە پرێمەرلیگ تەنیا دوو شکستی هەیە و 15 گۆليشی تۆمارکردووە.
نۆتینگهام دەتوانێت گورزی خۆی باش بوەشێنێت بەو پێیەی لە دەرەوەی یارییگەی خۆی لەم وەرزە هەر یارییەکی ئەنجامداوە شکستی نەهێناوە، بەرامبەر چێلسی یەکسانبوون و بەرامبەر لیڤەرپووڵ بردنەوەیەکی تۆمارکردووه.