به‌ئه‌نجامدانى چوار یاری سبه‌ى یه‌كشه‌ممه یارییه‌كانى گه‌ڕى چواره‌م له خولى نایابى كوردستان بۆ تۆپى پێ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و له یاریگه جیاوازه‌كانیش چه‌ندین یاریی به‌هێز به‌ڕێوه‌ده‌چن .
له یارییه‌كى به‌هێزى ئه‌م گه‌ڕى دواى ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى پێشوو یاریزانانى رانیه به‌هۆى كێشه داراییه‌كانیان بایكۆتى یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر شێروانه كرد، كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركراو ئه‌م هه‌فته‌یه له یاریگه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر میوانداریی یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات كه ئه‌مه‌یان هه‌فته‌ى رابردوو به ئه‌نجامێكى گه‌وره و 3-0 له رزگارى برده‌وه .
هه‌ندرێن ته‌نیا یانه‌یه له‌م وه‌رزه هیچ سه‌ركه‌وتنێكى له خوله‌كه تۆمارنه‌كردووه سبه‌ى له یاریگه‌ى خۆى میواندارى چوارقوڕنه ده‌كات كه هاوشێوه‌ى خۆى تیپه‌كه‌ىا ده‌ڤه‌رى راپه‌رینیش ده‌ستپێكێكى باشى نییه .
بۆ سارێژى برینه‌كه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش له یاریگه‌ى خۆى رزگارى میواندارى سیروانى نوێ ده‌كات، ئه‌م یارییه بۆ یانه‌كه‌ى گه‌رمیان هه‌نگاوى ئاشتكردنه‌وه‌یه به‌و پێیه‌ى دوو گه‌ڕه سه‌ركه‌وتنى نییه ، هاوشێوه‌ى سیروانى نوێى شارى سلێمانى كه له دوو یارى ئه‌ویش خاوه‌نى دوو خاڵه .
له كۆتا یاری رۆژى یه‌كشه‌ممه ئاكرێى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو رووبه‌رووى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر ده‌بێته‌وه.