ئارسیناڵ جارێكى تر رێگه‌ى سه‌ركه‌وتنى له یارییه‌كانى پرێمه‌رلیگ گرته‌وه ده‌ست دواى ئه‌وه‌ى له چوار یاریی رابردوو هیچ سه‌ركه‌وتنێكى نه‌بوو.
تیپەکەی ئارتێتای راهێنەر ئێواره‌ى ئه‌مرۆ رووبه‌ڕووى نۆتینگهام بووه‌و گانه‌رز توانى به ئه‌نجامێكى گه‌وره‌و به سێ گۆڵى بێوه‌ڵام یارییه‌كه بباته‌وه .
ئەم سەرکەوتنە ئارسیناڵى لە پلەی چوارەمدا هێشتەوە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە 12 یارییدا و بە شەش خاڵ لەدوای لێڤەرپوولی پێشەنگەوەیە، کە ڕۆژی یەکشەممە رووبەڕووی یانەی ساوسامتۆنی دەبێتەوە، نۆتینگهامیش به‌و شكسته‌ى ئه‌مرۆ به‌رامبه‌ر گانه‌زر دابەزی بۆ پلەی شەشەمى ریزبه‌ند.