لە یارییەکی دیکەی هەفتەی 13ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ڤینیزیا لە یاریگەی پێرلویجی پینزۆ میوانداریی لیچی دەکات.
هەردوو یانەکە لەم وەرزەدا خراپترین ئاستیان لە سێریا ئەی نیشانداوە، لیچی تەنیا دوو سەرکەوتنی هەیە و حەوت شکستی تۆمارکردووە، تەنیا نۆ خاڵیشیان هەیە و لەخانەی 19ی خولەکەدان، بەرامبەرەکەشی کە یانەی ڤینیزیایە لە بارودۆخێکی خراپتردا بووە و بە هەشت شکستەوە تەنیا هەشت خاڵیان هەیە و لە دوایین پلەی ریزبەندیی ئیتاڵیایە.
هەردوو یانەکە دەکەونە ژێر هێڵی دابەزینەوە، لەدوایین شەش رووبەڕووبوونەوەشیاندا لیچی دوو سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەرامبەر بە سەرکەوتنێک بۆ ڤینیزیا و یارییەکانی دیکەی نێوانیان بە یەکسانبوون کۆتاییهاتووە.