هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاریی کۆتایی جامی دەیڤس و لەبەردەم زیاتر لە نۆ هەزار هاندەر، توانی بۆ دووەمجار لەسەریەک ببێە پاڵەوان و یانیک سینەری ئیتاڵیش ریکۆردی تۆمارکرد.
یانیک سینەری یەکەمی ریزبەندی جیهان، ساڵێکی پڕ دەستکەوت و ئاڵتوونی بەڕێکرد، لەم یارییەشدا بەرامبەر هۆڵەندا ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی 7 بە 6 و 6 بە 2 لە تاڵۆن گریسکپۆری هۆڵەندی بردەوە و هۆڵەندییەکانی بێبەشکرد لە پاڵەوانێتییەکە کە ئامانجییان بوو بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا جامەکە ببەنەوە.
ئیتاڵیا لە رێگەی ماتیۆ بێرێتینی بەرامبەر بۆتیچ ڤان دێ زاندشوڵپ براوە بوو، یاریی دووەمیش سینەر هەر باڵادەست بوو، بۆ یەکەمجار ئیتاڵیای کردە خاوەنی دوو ناسناوی لەسەریەک، کە تاکە هەڵبژاردە ئەو دەستکەوتەی هەبێت کۆماریی چیک بوو لە ساڵانی 2012 و 2013.
سینەر تاکە ئیتاڵییە لە پلەی یەکەمی ریزبەندیی جێگیر بێت، تاکە ئیتاڵییە ناسناوی ئەی تی پی فایناڵزی بەدەستهێنا، تاکە ئیتاڵیشە یارمەتی هەڵبژاردەکەی دا کە دووجار لەسەر یەک ناسناوی جامی دەیڤز بەدەستبهێنن.