کەس هێندەی ئەم خانمە یاریزانە پارەی وەرنەگرتووە

یاریزانانی بوارە جیاوازەکانی وەرزش هەمیشە بە شێوەیەکی جیاواز پارەیان دەست دەکەوێت یان ریکۆرد تۆماردەکەن لەو رووی ماددییەوە، بەڵام یاریزانانی گۆڵف جاری و اهەیە لە یەک یارییدا سەرو سێ ملیۆن دۆلار بەدەست دەهێنن، کە زۆرترینە لەسەر ئاستی بوارەکانی دکەی وەرزش، ئەمجارەش لە یەکێک لە پاڵەوانیتییەکان ریکۆردێک تۆمارکرا.

جینۆ تیتیکۆلی تایلەندی، کە خانمە یاریزانی یاریی گۆڵفە و لە پاڵەوانێتی سی ئێم ئی، توانی ببێتە پاڵەوان و تەنیا لەم پاڵەوانێتییەدا چوار ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، کە تاوەکو ئێستا لەسەر ئاستی بوارەکە و لەسەر ئاستی یاریی گۆڵفی خانمان زۆرترینە و ئەم ریکۆردە پێشتر تۆمار نەکراوە.

جینۆ دوای ئەوەی ئامانجی خۆی لە چاڵی 65ــەم پێکا توانیشی ناسناوەکە بباتەوە، لە کاتێکدا پێش ئەمە لە پاڵەوانێتی ریسک ریوارد چاڵێنج یەک ملیۆن دۆلاری بردەوە، بەمەش لە ماوەی یەک هەفتە پێنچ ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە، کە تەنیا تەمەنی 21 ساڵە و توانیشی ئەم ریکۆردە بەناوی خۆیەوە بنوسێتەوە، کە هیچ خانمە یاریزانێکی گۆڵف ئەوەندە پارەی بەدەستنەهێناوە بە تایبەت لەم تەمەنەدا و لە یەک پاڵەوانێتییدا.