کورتەباڵایی واتا باڵا کەمتر بێت لە باڵای ئاسایی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەن، رەگەز و کێش و دەکرێت لەکاتی منداڵی‌دا بەپێی چارتی گەشەی منداڵ دەستنیشاندەکرێت.
کورتەباڵایی واتا باڵا کەمتر بێت لە باڵای ئاسایی مرۆڤ بەگوێرەی تەمەن، رەگەز و کێش و دەکرێت لەکاتی منداڵی‌دا بەپێی چارتی گەشەی منداڵ دەستنیشانبکرێت.
1- بۆماوه‌یی: ئه‌گه‌ر منداڵه‌که باوک یان دایکی یان هه‌ردووکیان کورته‌باڵا بوون
2- نه‌خۆشی: به‌دخۆراکی، که‌میی ڤیتامین، کەمخەوی، که‌میی هۆرمۆنی گه‌شه و نەخۆشیی غوددە، نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەکو رەبۆ، شه‌کره و سستیی گورچیله و هه‌ندێک نه‌خۆشیی دیکەی کۆئه‌ندامی هەرس.
3- کورته‌باڵایی جه‌سته‌یی: لەم حاڵەتەدا ئێسکی منداڵه‌که وەکو پێویست گه‌شه ناکات و له‌دوای باڵغبوون باڵای منداڵه‌که زیادده‌کات .
سەرەکیترین هۆکاره‌کانی کورتەباڵایی :
هه‌روه‌ها پزیشک ده‌توانێت به شێوه‌یه‌کی گشتی باڵای چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی ئه‌و که‌سه له‌کاتی پێگه‌شتندا به چه‌ند هاوکێشه‌یه‌ک ده‌ستنیشانبکات که پشت به باڵای باوک و دایکی مناڵه‌که ده‌به‌ستێت.
د. تارا کەنعان، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان و گەشە