ئەردۆغان: بەرهەمی نەوتی گابار گەیشتە 57 هەزار بەرمیلی رۆژانە

test
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا. فۆتۆ: AA

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، پاش کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە باکووری کوردستان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای نەوتی زیاتردا و ئەمساڵ لە 84 بیری نوێدا، 66 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگیان دۆزیوەتەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا بەرهەمی بیرە نەوتەکانی گابار لە سنووری شڕنەخ، گەیشتووەتە 57 هەزار بەرمیل، کە زیاتر لە یەک لەسەر سێی هەموو نەوتی بەرهەمهێنراوی تورکیایە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەى بەوە کرد "لە ئەمساڵدا لە شڕنەخ، وان و جۆلەمێرگ و چەند ناوچەیەکی دیکە 84 بیری نەوتمان هەڵکەندووە. لەو بیرە نەوتانەدا 66 ملیۆن بەرمیل نەوتی یەدەگمان دۆزیوەتەوە".

گوتیشى "پلانمان هەیە لە ساڵی داهاتووشدا 143 بیری دیکە لێبدەین. ئێستا بەرهەمی رۆژانەی نەوت لە هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەمان 155 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە. ئەوە لە کاتێکدایە چەند لایەنێک بۆچوونیان وابوو ئیمە ناتوانین بەرهەمی نەوتمان بەرز بکەینەوە."

loading....