كاتژمێر 8:00ـى ئه‌مشه‌و یاریگه‌ى دهۆك ده‌بێته گۆره‌پانى رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌ى دهۆك و نه‌سرى ئیماراتى له چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى جامى یانه‌كانى كه‌نداو.
ماوه‌ى زیاتر له 10 رۆژه یانه كوردستانیه‌كه‌ى ئه‌م جامه كه نوێنه‌رایه‌تى عێراقیشى تێدا ده‌كات ئاماده‌كارییه‌كى چڕیان بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و كردووه، ده‌یانه‌وێت له به‌رده‌م چاوى هانده‌ره‌كانیان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ن.
له‌به‌رامبه‌ردا نه‌سڕى ئیماراتى كه ركابه‌رێكى به‌هێزى دهۆكه بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و پشتى به ئه‌زموونى چه‌ند یاریزانێك به‌ستووه له‌وانه مانۆلۆ گابیادینى ئه‌ستێره‌ى پێشووترى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا‌و یانه‌كانى ناپۆلى و سامپادۆریایه شانبه‌شانى مو‌سا نداى سه‌نیگالى و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كى دیكه.
دهۆك، بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و به ته‌واوى ئه‌ستێره‌كانیه‌وه بۆ یارییه‌كه ئاماده‌یه و له دوو یاریی رابردووى ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ش خاوه‌نى 4 خاڵه دواى ئه‌وه‌ى له ئه‌هلى سه‌نعاى یه‌مه‌نى برده‌وه‌و له‌گه‌ڵ زوفارى عومانیش یه‌كسانبوو، له‌به‌رامبه‌ردا نه‌سڕ خاوه‌نى شه‌ش خاڵى ته‌واوه له دوو یاریی رابردوو دواى ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له یانه‌كانى ئه‌هلى سنعاو زوفار تۆماركرد.