هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق جارێكى دیكه له پاڵاوتنه‌كانى جامى ئاسیا تووشى شكستێكى دیكه هات.
له ریازى پایته‌ختى سعودیه، هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له دووه‌م یاریی قۆناغى دووه‌مى پاڵاوتنه‌كانى جامى باسكه‌ى ئاسیا بووه میوانى سعودیه و یارییه‌كه‌ش به ئه‌نجامى 66-58 له به‌رژه‌وه‌ندى سه‌وزپۆشه‌كانى سعودیه كۆتاییهات.
چاره‌كى یه‌كه‌مى یارییه‌كه له به‌رژوه‌ندى عێراق كۆتاییهات، به ئه‌نجامى 9-16 كۆتاییهات چاره‌كى دووه‌م 20-20 بوو، له چاره‌كى سێیه‌م سعودیه پێشكه‌وت 16-10 كۆتایی به‌و چاره‌كه هێنا، له دوایين چاره‌كى یارییه‌كه سعودیه 21-12 پێشكه‌وت و سه‌ره‌نجام یارییه‌كه 66-58 له به‌رژوه‌ندى سعودیه كۆتاییهات.
رۆژى هه‌ینى رابردووش له یه‌كه‌م یاریی قۆناغى دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ى باسكه‌ى عێراق له عومان 73-64 به‌رامبه‌ر ئوردن تووشى شكست بوو.