ئەمشەو لەگەڕی پێنجەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی لەناو یاریگەی بای ئەرینا رووبەڕووی یانەی سالزبۆرگی نەمسایی دەبێتەوە.
تیپەکەی چابی ئەلۆنسۆ لەم وەرزەی بۆندسلیگادا لەبارودۆخێکی باشدا نییە و ئاستی یانەکە ناجێگیرە، کە لە 11 گەڕی خولەکەدا 20 خاڵی کۆکردووەتەوە و لەپلەی چوارەمی خولەکەدایە.
هاوکات لیڤەرکوزن لە چامپیۆنزلیگیش ئەنجامەکانی وەک پێویست نەبووە و لە چوار گەڕی رابردوودا دوو بردنەوە و یەکسانبوونێک و شکستێکی تۆمارکردووە، بەوهۆیەوە بەکۆکردنەوەی 7 خاڵ لەپلەی 13ی ریزبەندییەکەدایە.
لەبەرامبەردا یانەی سالزبۆرگی میوانی، لە چامپیۆنزلیگ یەکێکە لەخراپترین یانە بەشداربووەکان، کە لەچوار یارییدا یەک بردنەوە و 3 شکستی نوسیووەتەوە و لەپلەی 30ی ریزبەندی گشتیدایە.