لە چ کاتێکدا پێویستە بۆ لەرزینی دەست سەردانی پزیشک بکەیت؟

د. دیار نەجیب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار

لەرزینی دەست بە حاڵەتێکی باو دادەنرێت و زۆربەی حاڵەتەکان ئاساییە و مەرج نییە نەخۆشی بێت .

دەستلەرزین زۆرجار کاردانەوەی جەستەیە بۆ ماندوویی، برسێتی، شەرم، ترس و دڵەڕاوکێ و زۆر باری دیکە.

لە چ کاتێکدا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت؟

• کاتێک بەردەوام لەرزینی دەستت هەبێت

• بەرەوپێشچوون و خراپتربوونی لەرزینەکە بەپێی کات

• ئاستەنگی بۆ ئیش و کاری رۆژانە

• کەسانی دەورووبەر هەست بە لەرزینی دەستی کەسەکە بکەن

د. دیار نەجیب، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار