یانەی شورتەی عێراقی پێنجەم یاریی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر بە یانەی وەسڵی ئیماراتی ئەنجامدەدات.
نوێنەرەکەی عێراق لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا، لەم وەرزەدا چوار یاریی ئەنجامداوە و ئەنجامەکانی هەرگیز مامەی دڵخۆشکردنی هاندەرانی نەبووە، لە یەکەم دەرکەوتن بەرامبەر بە نەسڕی سعودی بە گۆڵێک یەکسانبوونی تۆمارکرد، لەدوای ئەو یارییەش دووان لە یانەکانی دیکەی سعودیە کە پێکهاتوون لە هیلال و ئەهلی توانیان 10 گۆڵی لێبکەن و دووچاری دوو شکستی بکەن، لە یارییەکی دیکەشدا بەرامبەر باختاکوری ئۆزبەکستانی یەکسانبووە، بەکۆکردنەوەی دوو خاڵلە پلەی 11ی کۆمەڵەی خۆرئاوایە.
رکابەرەکەی ئەمشەوی شوڕتە کە یانەی وەسڵی ئیماراتییە، لەچوار یاریدا دوو سەرکەوتن و یەکسانبوون و شکستێکی هەبووە و لە خانەی پێنجەمدایە، یانەکەی عێراق چانسی ئەوەی هەیە لە یاریگەی شەعب بە سەرکەوتنێک بگەڕێتەوە نێو کێبڕکێی سەرکەوتن بۆ قۆناغە یەکلاەرەوەکان، هەر شکستێکیش دووچاری بارودخۆێکی ژمارەیی قورسی دەکات.