کانیەی وێست بە دەستدرێژیی تۆمەتبار دەکرێت

تۆمەتەکان بەرۆکی کانیەی وێست بەرنادەن و لە دۆسیەیەکی نوێدا بە دەستدرێژیی تۆمەتبار دەکرێت.

مۆدێلێکی نێو یەکێک لە ڤیدیۆ کلیپەکانی کانیەی وێست گەورە هونەرمەند و راپەری ئەمریکا، لە دادگا سکاڵایەتی لە دژی تۆمارکردووە و ئاماژە بەوە دەدات؛ کانیەی وێست ساڵی 2010 و لە شاری نیو یۆرک "دەستدرێژیی کردووەتە سەرم و بە پەنجەکانی هەوڵی خنکاندمی داوە".

ئەو پارێزەرەی نمایندەی خانمە مۆدێلەکە دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە؛ ئەم هەنگاوە بوێرییەکی گەورەی دەوێت و داواکارەکانی نیو یۆرکیش قوربانییەکان هاندەدەن لە سایەی بێدەنگییدا بێنە دەرەوە و لە مافەکانیان خۆشنەبن.